سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی و سەرۆک مەسعود بارزانی لە پیرمام کۆبوونەوە

2022-08-04   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی و سەرۆک مەسعود بارزانی بڕیاریاندا کاربکەن بۆ یەک ھەڵوێستی ھێزە سیاسییە کوردستانیەکان لە بەرامبەر ئەو ئاڵەنگاریانەی کە ڕوبەروی ھەرێم و عێراق بونەتەوە.

مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پیرمام پێشوازیکرد لە بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، کۆبونەوەکە بە ئامادەبونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێم و فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق بەڕێوەچوو و تیایدا،  گفتوگۆ و بیروڕا سەبارەت بە بارودۆخی ئێستای عێراق و پێشھاتەکانی ئاڵوگۆڕکرا، ھەروەک لەپێناو یەکخستنەوەی نێو ماڵی کورد بڕیاردرا کاربکرێت بۆ یەک ھەڵوێستی ھێزە سیاسییە کوردستانیەکان لە بەرامبەر ئەو ئاڵەنگارییانەی کە ڕوبەروی عێراق و ھەرێمی کوردستان بونەتەوە و بۆ ئەو مەبەستەش کۆبونەوەکان بەردەوام دەبن.