جارێکی تر ھێزێکی سوپای عێراق چوونەسەر دوو گوندی کوردنشین لە ناحیەی سەرگەڕان

2022-08-04   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
جارێکی تر ھێزێکی سوپای عێراق چوونەسەر دوو گوندی کوردنشین لە ناحیەی سەرگەڕان و ھەڕەشەیان لە جوتیاران کرد کشتوکاڵکردن رابگرن.

محەمەد ئەمین نوێنەری جوتیارانی کورد، لە ناحیەی سەرگەڕان لە رۆژئاوای پارێزگای کەرکوک، بە کوردسات نیوزی راگەیاند، جارێکی تر ھێزەکانی سوپا لە سنووری سەرگەڕان ھەڵیانکوتاوەتە سەر جوتیارانی کورد لە ھەردوو گوندی شەناغە و گابەرەکە و کارەبای بیرە ئاوەکانیان پچڕاندوە و ھەڕەشەیان لە جوتیارەکان کردوە کشتوکاڵکردن رابگرن.

وتیشی، ئەو ھەڵکوتانە لە کاتێکدایە پێشتر سوپا بڕیاریدابوو دەستوەردان لە کاری جوتیاران لەو ناوچەیە نەکات، بەڵام جارێکی تر دەستوەردانی کردووە و ئەو کارەش دەچێتە چوارچێوی تەعریبەوە.