دوو ساڵە تاپۆکردنی خانووە زیادەڕەوەکانی کفری تەواونەکراون

2022-08-04   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
دوو ساڵ زیاترە بڕیاری تاپۆکردنی خانووە زیادەڕۆکان لە ھەرێمی کوردستان چووەتە بواری جێبەجێکردن، بەڵام لیژنەی تایبەتمەند لە قەزای کفری ھێشتا مامەڵەی تاپۆکردنی ھیچ خانویەکی تەواونەکردوە و ئەوەش کێشەی بۆ دەیان خێزان دروست کردووە، کە لە کفری نزیکەی ٥٠٠ خانوو تاپۆیان نییە.