هەفتەی داهاتوو پارەی سێ ساڵی گەنمی جوتیارانی ھەرێم دابەش دەکرێت

2022-08-04   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
ھەفتەی داھاتوو ١٠٠ ملیار دینار لە پارەی گەنمی جوتیارانی ھەرێم بۆ ساڵانی ٢٠١٤ و ٢٠١٥ و ٢٠١٦ دابەش دەکرێت.

کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازیی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، سەرەتای ھەفتەی داھاتوو ١٠٠ ملیار دینار لە پارەی ساڵانی ٢٠١٤ و ٢٠١٥ و ٢٠١٦ی گەنمی جوتیاران دابەش دەکرێت و لە ماوەی ١٠ رۆژی تریشدا ٢٠٨ ملیاری تریان پێدەگات و تەواوی پارەکەش کە ٣٠٨ ملیار دینارە، دابەش دەکرێت.  

وەزیری بازرگانی راشیگەیاند، ئەمساڵ ١٠٣ ملیار و ١٥٩ ملیۆن دینار پارەی گەنمی جوتیاران دابەشکراوە و ١٦٠ ملیاری تریش ھەفتەی داھاتوو دابەش دەکرێت، تائێستاش ٣١١ ھەزار تۆن لە بەرھەمی گەنمی ئەمساڵ وەرگیراوە کە بە گشتی کوالێتیەکەی خراپ نییە.