دانوستانەکانی ڤیەننا سەبارەت بە رێککەوتننامەی ئەتۆمی دەستپێدەکەنەوە

2022-08-04   |  
ئاڵای ئێران و ئەمریکا.
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
دانوستانەکانی ڤییەننا سەبارەت بە رێکەوتننامەی ئەتۆمی دەستپێدەکەنەوە، لەو چوارچێوەیەشدا عەلی باقری، سەرۆکی وەفدی دانوستانکاری ئێران لە ڤییەننا، لەگەڵ ئێنریک مۆرا رێکخەری یەکێتی ئەوروپا کۆبووە.

وەفدی ئێران بە سەرۆکایەتی عەلی باقری، جێگری وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە، بۆ دەستپێکردنەوەی خولێکی نوێی دانوستانە ئەتۆمیەکان، گەیشتە شاری ڤییەننای پایتەختی نەمسا و لە زنجیرەیەک کۆبونەوەدا چاوی بە ئینریکی مۆرا، رێکخەری یەکێتی ئەوروپا و نوێنەری چین و ڕوسیا لە دانوستانەکانی ڤییەننا و یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی نەمسا کەوت و دەستپێکردنەوەی دانوستانە ئەتۆمییەکانیان تاوتوێ کرد.

سەرچاوەیەک لە وەفدی دانوستانکاری ئێران لە ڤییەننا، لە وەڵامی رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکی رایگەیاند، دەنگۆی دەستبەرداربونی ئێران لە داواکاری دەرھێنانی ناوی سوپای پاسداران لە لیستی تیرۆر ناڕاستە، کە پێشتر رۆژنامە ئەمریکیەکە ڕایگەیاندبوو، ئێران دەستبەرداری داواکاری دەرھێنانی سوپای پاسداران بووە  لە لیستی تیرۆر.