موقتەدا سەدر پەیامێک ئاڕاستەی حەشدی شەعبی دەکات

2022-08-04   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر پەیامێک ئاراستەی ھێزەکانی حەشدی شەعبی دەکات و جەختدەکاتەوە لەسەر گرنگی یەکڕیزی ناوماڵی شیعی و دەڵێت، پێویستە یەکڕیزی لەسەر بنەمای گشتی و یاساکاندا بێت.

سەدر دەشڵێت، یەکریزی لە ئێستادا زۆر گرنگە ئەگەر بێتوو لەسەر بنەمای خۆشەویستی نیشتمانی و دوورکەوتنەوە بێت لە پاشکۆیەتی  و گەندەڵی، دووپاتیشیدەکاتەوە، ئەوان لەگەڵ ئەو گروپەدان کە داوای یەکڕیزی لەسەر بنەما و پێوەری عەقڵی و ئاینی و کۆمەڵایەتی و نیشتمانی دەکەن، ئەوەش لەلایەن گەل و مەرجەعیەتەوە لێیان داواکراوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، دۆستەکانیان لە حەشدی شەعبی لە سەر ھیچیەک لە گروپی رەوتی سەدر و گروپی چوارچێوەی ھەماھەنگی ھەژمار ناکرێن و پشتیوانی قسەکانی دەکەن کە داوای یەکریزِی دەکات.

موقتەدا سەدر لە پەیامەکەیدا دەشڵێت، لە پێناو وڵات قوربانیان داوە و بە تەواوەتی ئامادەن بەرگری لە چاکسازی بکەن، ئەوان لە ژێر ئاڵای بنەماڵەی سەدر، سەربازی عێراق و جەنگاوەرن لەدژی داگیرکەر و پاشکۆیەتی قبوڵناکەن، لەگەڵ  رزگارکەر و چاکسازیشدان.