ئەمڕۆ پێنج شەممە ٤ ی ئابی ٢٠٢٢ بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پیرمام کۆبوونەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا ھەریەک لە د.فوئاد حسێن و قوباد تاڵەبانی ئامادەبوون, گفتوگۆ و بیروڕا ئاڵوگۆڕکران بۆ ھەڵسەنگاندنی بارودۆخی ئێستای عێراق و پێشھاتەکانی ، لە پێناو یەکخستنەوەی نێو ماڵی کوردی بڕیاردرا:
کاربکرێت بۆ یەک ھەڵوێستی ھێزە سیاسییە کوردستانییەکان لە بەرامبەر ئەو ئاڵەنگارییانەی کە ڕووبەرووی عێراق و ھەرێمی کوردستان بوونەتەوە و کۆبوونەوەکان بۆ ئەم مەبەستە بەردەوامیان پێ بدرێت.