عەممار حەکیم ڕایگەیاند، ھەر گۆڕانکارییەک بکرێت لە عێراق دەبێت لە ڕێگەی دەستور و یاساوە بێت.
عەممار حەکیم سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی ڕایگەیاند، پێویستە گفتوگۆی لایەنەکان لەژێر چەتری نیشتمانی و بەرژەوەندی نەتەوەییەوە بێت.
جەختیشدەکاتەوە لەوەی گۆڕانکاری و چاکسازی دەبێت لە ڕێگەی دەستور و یاساوە بێت.
عەممار حەکیم داواش لە لایەنە سیاسییەکان دەکات بەرپرسیاربن بەرامبەر ڕەوشی ئێستای عێراق و ئاشکرای دەکات، پێویستە سیستەمی سیاسی ڕێوشوێنەکانی چاکسازی و گۆڕانکاری لەناوخۆدا ئەنجامبدات.