موقتەدا سەدر داوای ھەڵوەشانەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و ھەڵبژاردنی پێشوەخت دەکات.
موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر لە وتارێکدا لەبارەی ڕەوشی سیاسی عێراق ڕایگەیاند، ھەرکەسێک خواستی دەسەڵاتی ھەبێت ٧٣ پەرلەمانتار ناکشێنێتەوە، وتیشی، گەلی عێراق بێَزاربووە لە چینی حکومڕان و دەسەڵاتدار بە ھەندێک لە سەرکردەکانی رەوتی سەدریشەوە، ئاماژەی بەوەشکرد، گەلی عێراق قسەی خۆی کردووە و چیتر گفتوگۆ سودی نییە.