بەھۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لە ٨ پارێزگای عێراق پشوو ڕاگەیەندرا

2022-08-03   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
بەھۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما، سبەینێ لە ھەشت پارێزگای عێراق پشووی ڕەسمی لە فەرمانگەکان ڕاگەیەندرا.

دوای ئەوەی کەشناسی عێراق ڕایگەیاند، سبەینێ پلەکانی گەرما لە ھەندێک ناوچەی عێراق دەگاتە سەرو ٥٠ پلە، بەھۆیەوە پارێزگاکانی"بەغداد، واست، نەجەف، بابل، بەسرە، دیوانیە، موسەنا و دیالە" پشوی ڕەسمییان لەسەرجەم فەرمانگە حکومەییەکان ڕاگەیاند.

ھەر سەربارەت بە پێشبینییەکانی کەش و ھەوا، کەشناسی ھەرێم ئاشکرایکرد، سبەینێ بە بەراورد پارێگاکانی دیکەی ھەرێمی کوردستان، پارێزگای سلێمانی پلەکانی گەرما تیایدا نزمترینە و ٤٣ پلەیە،  بەڵام پلەکانی گەرما لە ھەولێر ٤٥ پلە و لە دھۆک ٤٤ پلە و لە کەرکوک ٤٧ پلە دەبێت.