ھەدەپە داوای بە جینۆساید ناساندنی کارەساتی شەنگال لە پەرلەمانی تورکیا دەکات

2022-08-03   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
پارتی دیموکراتی گەلان (ھەدەپە) پێشنیازە یاسایەکی بۆ بە جینۆساید ناساندنی کارەساتی شەنگال پێشکەشی پەرلەمانی تورکیا کرد.

فەلەکناس ئۆجا، پەرلەمانتار و ھاوسەرۆکی کۆمیسیۆنی کاروباری دەرەوەی ھەدەپە رایگەیاند، پێشنیازە یاسایەکیان بۆ بەجینۆساید ناساندنی کۆمەڵکوژی ئێزدییەکانیان لەلایەن تیرۆیستانی داعش، پێشکەشی پەرلەمانی تورکیا کردووە و داوشیانکردووە، رۆژی ٣ی ئاب وەک ڕۆژی جینۆسایدی ئێزدییەکان دیاری بکرێت. 

 لە پێشنیازە یاساکەدا ھاتووە، تا ئێستا چارەنووسی بەشێکی زۆر  لە ئێزدییەکان کە لە ماوەی ڕابردوودا بەھۆی بیروباوەڕە جیاوازەکانیانەوە ٧٤ جار کۆمەڵکوژ کراون، نادیارە، ئەوە جگە لەوەی بە ھەزاران کەسیشیان رفێندراون و بەھۆی برسێتی و ئەشکەنجەوە گیانیان لەدەستداوە.