ھاوپەیمانی فەتح: نێوەندگیری دەرەکی و ناوخۆیی ھەیە بۆ ھێورکردنەوەی رەوشەکە

2022-08-03   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
ئەحمەد موسەوی ئەندامی ھاوپەیمانی فەتح دەڵێت، نێوەندگیری دەرەکی و ناوخۆیی ھەیە بۆ ھێورکردنەوەی رەوشەکە لەنێوان چوارچێوەی ھەماھەنگی و رەوتی سەدر.

موسەوی لە لێدوانێکدا رایگەیاندووە، نێوەندگیری دەرەکی و ناوخۆیی ھەیە بۆ ھێورکردنەوە و ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان چوارچێوەی ھەماھەنگی و رەوتی سەدر. وتیشی، چوارچێوە رەتیکردووەتەوە شەقام تێکەڵ بە ناکۆکییە سیاسییەکان بکرێت. 

ئەحمەد موسەوی وتیشی، لایەنی سیاسی ھەیە کە دەیەوێت لەڕێی ھێزەوە خۆی بسەپێنێت، بەڵام دەرگای چوارچێوەی ھەماھەنگی کراوەیە بەڕووی ھەموو ئەو لایەنانەی لەگەڵ دانوستان و لێکتێگەیشتندان، چونکە ھیچ رێگەچارەیەک نییە جگە لە دانوستان و ھەنگاونان بەرەو پێکھێنانی حکومەتێکی نوێ.