پەرلەمانتارانی سەربەخۆ: چارەسەرکردنی ڕەوشی عێراق پێویستی بە گفتوگۆی نیشتمانی ھەیە

2022-08-03   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
پەرلەمانتارانی سەربەخۆ لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنن، چارەسەرکردنی رەوشی عێراق پێویستی بە گفتوگۆی نیشتمانی گشتگیر ھەیە.

ژمارەیەک لە پەرلەمانتارانی سەربەخۆی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەیان بەوەکردووە، چارەسەرکردنی قەیرانی سیاسی وڵاتەکە پێویستی بە گفتوگۆیەکی نیشتمانی گشتگیر ھەیە، کە لە ھەموو دانوستان و گفتوگۆکانی پێشوو جیاوازبێت و تەواوی ھێزە سیاسییەکان بەبێ جیاوازی بەشداری تێدا بکەن. 

پەرلەمانتارانی سەربەخۆ پشتیوانی دەستپێشخەرییەکان دەکەن بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکان بەپێی دەستور.

 راشیانگەیاندووە، ھەوڵدەدەن گۆڕانکاری لەچەند بڕگەیەکی دەستور بکەن کە بەربەستن لەبەردەم بەرەوپێشچوونی سیاسی.

ئاماژەشیان بەوەشداوە کە دەبێت گۆڕانکارییەکان لە ئاست داواکاری خەڵک بێت و پشک پشکێنە رەتبکرێتەوە و لێپرسینەوە لە گەندەڵکاران بکرێت.