پێویستە حکومەتی عێراق قەرەبووی ھاوڵاتیان بکاتەوە

2021-06-13   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
کۆمسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ لە عێراق ڕایگەیاند، بەھۆی بەرزبوونەوەی بەھای دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی، پێویستە حکومەتی عێراق قەرەبووی ھاوڵاتیان بکاتەوە.

فازڵ غەڕاوی ئەندامی کۆمسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، ئەو کەسانەی کە داھاتێکی کەم و دیاریکراویان ھەیە زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە بەھۆی سیاسەتەکانی حکومەت لە بەرزکردنەوەی بەھای دۆلار لە بەرامبەر دیناری عێراقی، کە بووەتە ھۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی پێداویستی سەرەکی ڕۆژانەی ھاوڵاتیان.


وتیشی، ھاوڵاتیانی عێراقی ڕووبەڕووی چەندین قەیران بوونەتەوە، جگە لە کەموکورتی لە دابینکردنی خزمەتگوزاریەکانی وەک کارەبا و لێکەوتە تەندروستیەکان، خوێندنی باڵا و ژینگە و نەبوونی ھەلی کار، لەگەڵ ئەوانەشدا زیادبوونی بەھای دۆلار کاریگەری لەسەر ژیانیان زیاترکردووە و توانایان نابێت پێداویستیەکانیان دابین بکەن بۆیە پێویستە لەسەر حکومەتی عێراق بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ قەرەبوویان بکاتەوە، بۆ ئەوەی چیتر لە بەرزبوونەوەی بەھای دۆلار بەرامبەر بە دینار زیانیان پێنەگات.