خورماتوو ساڵی نوێی خوێندن بە قەیرانی کەمی بینای خوێندن دەستپێدەکات

2022-08-02   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
لە خورماتوو ساڵ بەساڵ ژمارەی خوێندکاران زیاد دەکات، ئەو ژمارەیەش لە ئاستی خوێندنگەکانی ئەو قەزایەدا نییە، ئەوەش وایکردوە ساڵی نوێی خوێندن بە قەیرانی کەمی بینای خوێندن دەستپێبکات، شارەزایانی بواری پەروەردەش دەڵێن، بوونی خوێندکاری زۆر لە پۆلەکاندا دەبێتە ھۆکاری دابەزینی ئاستی تێگەیشتنی خوێندکار.