لەسنووری برادۆست گرفتی کەمی دەرمان لە بنکە تەندروستییەکان ھەیە

2022-08-02   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
لە سنوری برادۆست گرفتی کەمی دەرمان لە بنکە تەندروستییەکان ھەیە و ئەو نەخۆشانەی سەردانی بنکەکان دەکەن دەبێت بەناچاری ڕوو لە ئیدارەی سۆران بکەن . لە سنوری برادۆست ٨ بنکەی تەندروستی ھەیە و بەشێکیان رۆژانە دەوامی ئاسایی لێناکرێت و بەشێکیشیان دەرمانی پێویستی تێدا نییە.