ئەمریکا بە بەھای ٥٥٠ ملیۆن دۆلار چەک دەبەخشێتە ئۆکراین

2022-08-02   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
ئەمریکا بە بەھای ٥٥٠ ملیۆن دۆلاریتر، چەک و تەقەمەنی دەدات بە ھێزەکانی ئۆکراین و ئەڵمانیاش نوێترین جۆری چەک ڕەوانەی ئەو وڵاتە دەکات.

جۆن کیربی وتەبێژی کۆشکی سپی ئەمریکا ڕایگەیاند، لە بەردەوامیی ئەو ھاوکارییە سەربازیانەی ئەمریکا ئاراستەی ئۆکراینی دەکات، بە بڕی ٥٥٠ ملیۆن دۆلارتر چەک و تەقەمەنی رەوانەی ھێزەکانی ئۆکراین دەکەن، بۆ ئەوەی لە ڕووبەڕووبوونەوەی ھێزەکانی ڕوسیادا بەکاریبھێنن.

وتیشی، لەنێو ئەو چەکانەدا موشەک ھاوێژی پێشکەوتوو ھەیە، بەو شێوەیەش کۆی گشتی ئەو ھاوکارییە سەربازییەی تائێستا ئەمریکا داویەتیە ئۆکراین دەگاتە زیاتر لە ٨ ملیار دۆلار.

ھاوکات ئۆلاف شۆلتز ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ڕایگەیاندووە، بەردەوام دەبن لە ھاوکاریکردنی سوپای ئۆکراین و ھەندێک لەو چەکانەی رەوانەی ئەو وڵاتەی دەکەن ھێندە نوێن کە تائێستا لەلایەن سوپای ئەڵمانیاوە بەکارنەھێنراون.