حەوت ساڵ لەمەوبەر تورکیا گوندی زارگەلی لە بناری قەندیل بەچڕی بۆردومانکرد

2022-08-01   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
حەوت ساڵ لەمەوبەر فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا گوندی "زارگەلی"یان لە بناری قەندیل بۆردومانکرد، کە بەھۆیەوە ھەشت کەس شەھیدبوون و ١١ کەسیش برینداربوون، یەکێک لە بریندارەکان بەھۆی سەختی برینەکەی گۆڕی بۆ ھەڵکەندرا و بە شەھید لەقەڵەمدرا، بەڵام دواتر برینکەی ساڕێژبوو، ئێستا لە ژیاندایە و چۆنیەتی بۆردومانەکە و ژیانی خۆی بۆ کوردسات نیوز باس دەکات.