ئەو پیاوانەی بە ھەر ھۆکارێک لە ھاوسەرەکانیان جیابوونەتەوە و منداڵ لە نێوانیاندا ھەیە، داوادەکەن کاتی بینینی منداڵەکانیان زیادبکرێت و ڕێگەشیان پێبدرێت ھەفتانە ڕۆژێک منداڵەکانیان ببەنە لای خۆیان.
لە یاساکانی عێراقدا ھاتووە، دوای جیابوونەوەی ھاوسەرەکان لە یەکتر منداڵ بە دایک دەدرێت، یاساناسێک لەو بارەوە دەڵێت، دەستبردن بۆ گۆڕینی بڕگە و یاساکانی باری کەسێتی عێراق سەختە، بەڵام ئەگەر ڕێگە بە باوکەکە نەدرێت، منداڵەکەی لە وادەی دیاریکراودا ببینیت دەتوانێت سکاڵای یاسایی تۆماربکات.