ژمارەیەک گوندی کوردنشینی سنوری ناحیەی شوان گرفتی کەمی کارەبای نیشتیمانییان ھەیە

2022-08-01   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
ژمارەیەک گوندی کوردنشینی سنوری ناحیەی شوانی سەر بە پارێزگای کەرکوک روبەروی گرفتی خراپی و کەمی کارەبای نیشتیمانی دەبنەوە و ماوەی ١٥ رۆژە بێ کارەبان ، ئەمەش مەترسی چۆڵکردنی ئەو گوندانەی دروستکردووە .