تیروپشکی جامی وڵاتانی عەرەبی ڕاکێشرا
2021-04-28
|
جامی وڵاتانی عەرەبی
فۆتۆ:
کوردسات نیوز
شەوی سێ شەممە لە شاری دەوحەی پایتەختی قەتەر تیروپشکی پاڵەوانێتی جامی وڵاتانی عەرەب راکێشرا ، کە بڕیارە ساڵی ٢٠٢٢ قەتەر میوانداری بکات .
لە تیروپشکەکەدا ھەڵبژاردەکان بەسەر چوار کۆمەڵەدا دابەشکران و لە ئەنجامیشدا ھەڵبژاردە عێراق کەوتە کۆمەڵەی یەکەمەوە و ھاوشانی قەتەری خاوەن یاریگا یاریی دەکەن .
دوو ھەڵبژاردەکەی تری کۆمەڵەکەش براوەی نێوان ھەڵبژاردەی عومان و سۆماڵ و براوەی یاریی نێوان بەحرەین و کوەیت دەبێت .
لە کۆمەڵەی دووەمیشدا ھەریەک لە تونس و ئیمارات و سوریا ھاتوون و ھەڵبژاردەی چوارەمیش براوەی یاریی نێوان مۆریتانیا و یەمەن دەبێت .
ھەڵبژاردەی مەغریبیش ھاوشانی سعودیە کۆمەڵەی سێیەم پێک دەھێن و لە چاوەڕوانی یارییەکانی پلەی ئۆفدا دەبن بۆ دیاریی کردنی دوو ھەڵبژاردەکەی تر کە لە نێوان ھەڵبژاردەکانی ئەردەن و باشوری سودان و فەڵەستین و کۆمۆرسدا دەبێت.
ھاوکات ھەردوو ھەڵبژاردەی میسڕ و جەزائیریش لە کۆمەڵەی چوارەمدا بەیەک دەگەن.
|