کەسێکی دیکە لە کەرکوک بەھۆی تووشبوونی بە پەتای کۆلێرا گیانی لەدەستدا

2022-07-28   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
کەسێکی دیکە لە کەرکوک بەھۆی تووشبوونی بە پەتای کۆلێرا گیانی لە دەستدا، بەوەش کۆی گشتی گیانلەدەستدان بە کۆلێرا لە عێراق گەیشتە چوار کەس.

"سەیف بەدر" وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، تووشبوویەکی دیکەی کۆلێرا لە شاری کەرکوک گیانی لەدەستدا، بەوەش کۆی گشتی گیانلەدەستدان بە کۆلێرا لە عێراق گەیشتە چوار کەس، وتیشی، تائێستا ٥٤٨ توشبووی کۆلێرا لە ھەموو عێراق تۆمارکراوە.

سەبارەت بە تای خوێنبەربوونیش رایگەیاندووە، کۆی گشتی تووشبووانی تای خوێنبەربوون لە عێراق گەیشتووەتە ٢٧٣ تووشبوو، ھاوکات ٤٩ کەسیش بە نەخۆشییەکە گیانیان لەدەستداوە.


 


 زۆرترین خوێندراو