زیدان: یەکسان بوون ئەنجامێکی دادپەروەرانە بوو

2021-04-28   |  
زینەدین زیدان
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
زینەدین زیدان ڕاھێنەری یانەی ڕیاڵ مەدرید ڕایگەیاند ، کە ئەنجامی یەکسان بوون لە یارییەکەیاندا بەرامبەر یانەی چێڵسی ئینگلیزی ئەنجامێکی دادپەروەرانە بووە .

زیدان دوای کۆتایی ھاتنی ئەو یارییە قسەی بۆ میدیاکان کرد و ڕوونی کردەوە ،  کە لە نیوەی یەکەمدا ئاستێکی باشیان پێشکەش نەکردووە و نەیان توانیوە ھەلی گۆڵکردن دروست بکەن ، ھۆکارەکەشی ئەوە بووە بەرامبەر تیپێکی زۆر بەھێز یارییان کردووە و لە ژێر گوشارێکی زۆردا بوون ، بەڵام لە نیوەی دووەمدا ھەڵەکانیان ڕاست کردووەتەوە و ئەنجامی یارییەکەش دادپەروەرانە بووە چونکە بەرامبەر تیپێکی زۆر خێرا یارییان کردووە.
لەبارەی ئاستی یاریزانەکانیشییەوە ، زیدان ئەوەی خستەڕوو کە ھەموو یاریزانەکانی شایستەی دەستخۆشین ، چونکە ھێشتا تیپەکەیان بە زیندووی ماوە و دەچن بۆ لەندەن بۆ ئەوەی گۆڵ تۆمار بکەن و سەرکەوتن بەرامبەر چێڵسی بەدەست بێنن لە یاریی دووەمدا .
زیدان وتیشی ، کە شتێکی ئاسان نییە کە ھەموو سێ رۆژ جارێک یارییەکی قورس ھاوشێوەی یارییەکەی چێڵسی ئەنجام بدەیت بەڵام متمانەیان بەخۆیانە کە دەتوانن سەرکەوتن لە ناو لەندەندا بەدەست بێنن.