ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی بەھۆی بڵاوبوونەوەی ئاوڵەی مەیمون و ھەوڵەکان بۆ ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە، باری نائاسایی لە جیھان ڕاگەیاند.
تیدۆرس ئەدھانۆم بەڕێوەبەری گشتی ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی ڕایگەیاند، بەمەبەستی کۆنتڕۆڵکردن و ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ئاوڵەی مەیمون باری نائاساییان لە جیھان راگەیاندووە.
بەڕێوەبەری گشتی ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی باسی لەوەکردووە، بەو ئامرازانەی لەبەردەستن دەتوانن ئاوڵەی مەیمون کۆنتڕۆڵبکەن و ڕێگری بکەن لە بڵاوبوونەوەی، چونکە مەترسی نەخۆشییەکە ھێشتا مامناوەندە و جگە لە ئەوروپا حاڵەتەکان بەرزن.
بەپێی ئامارێکی ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی، تائێستا ١٧ ھەزار کەس لە ٧٤ وڵاتی جیھان تووشی ئاوڵەی مەیمون بوون.