لێپرسراوێکی ئەمریکا: واشنتۆن و ھاوپەیمانەکانی پێویستیان بە نەوتی روسیایە

2022-07-23   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
لێپرسراوێکی باڵای ئەمریکا رایدەگەیەنێت، واشنتۆن و ھاوپەیمانەکانی پێویستیان بە نەوتی روسیایە لە بازاڕەکانی جیھاندا.

ڤیکتۆریا نۆلاند جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، بەھۆی راگرتنی ھەناردەی نەوتی روسیا، کەلێنێکی گەورە لە بازاڕی وزەی جیھانیی دروستبووە و ئەمریکا و ھاوپەیمانەکانیشی گەیشتوونەتە ئەو دەرەنجامەی کە پێویستییەکی زۆریان بە نەوتی روسیا ھەیە بۆ پڕکردنەوەی ئەو کەلێنەی لە بازاڕی جیھانیدا دروستبووە.


وتیشی، ئەگەر ئەو کەلێنەی بەھۆی ھەناردە نەکردنی نەوتی روسیا لە بازاڕی وزەی جیھانی دروستبووە، ھەر خودی روسیا پڕی نەکاتەوە، جارێکی دیکە بەھای نەوت بە شێوەیەکی بەرچاو لە بازاڕەکانی جیھان بەرزدەبێتەوە و ئەمەش کاریگەری خراپی دەبێت بەتایبەتیش لەسەر ئەو وڵاتانەی کڕیاری نەوتن.