لەگەڵ بەرزکردنەوەی نرخی سود لە ئەمریکا، نرخی نەوتی برێنت گەیشتە سەروو ١٠٠ دۆلار.
ئەمڕۆ نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت ٦٨ سەنت بەرزبووەوە و گەیشتە ١٠٠ دۆلار و ٢٥ سەنت، نرخی نەوتی تەکساسیش بە ٩٦ دۆلار و ٨٥ سەنت مامەڵەی پێوە کرا و ٥٥ سەنت بەرزبووەوە.
نرخی نەوت لە ماوەی دوو ھەفتەی رابردوودا دابەزینی تۆمار کردووە، ئەوەش سەرباری کەمکردنەوەی ھەناردەی نەوت و پەککەوتنی ھەناردەی نەوتی لیبیا و مەترسییەکانی سەپاندنی سزای زیاتر لەلایەن وڵاتانی خۆرئاواوە بەسەر روسیا.
ھەروەھا دانانەوەی کۆت و بەند بۆ روبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا لە زۆرێک لە شارەکانی چین، ناجێگیری لە نرخی نەوت دروست کردووە.