دوای ئەوەی لە دوو رۆژی رابردوودا نرخی نەوت دابەزینی گەورەی بەخۆوە بینی، ئەمڕۆ نرخەکەی لە بازاڕەکانی جیھاندا بۆ نزیکەی ١٠٠ دۆلار بەرزبووەوە.
ئەمڕۆ نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت دوو سەنت رووی لە بەرزبوونەوە کردو و بە ٩٩ دۆلار و ٤٧ سەنت مامەڵەی پێوەکرا، نرخی نەوتی تەکساسیش نزیکەی ١٨ سەنت بەرزبۆوە و گەیشتە ٩٥ دۆلار و ٦٦ سەنت.
ئەوەش لە کاتێکدایە لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا نرخی نەوت بە ڕێژەی ٧% دابەزینی تۆمارکرد و لە مانگی نیسانی ڕابردووەوە نەگەیشتووەتە ئەو ئاستە.
ھۆکاری ناجێگیری نرخی نەوت دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی بازرگانان ترسیان ھەیە لە زیادبوونی نرخی سود بۆ وەستاندنی ھەڵاوسان، ئەوەش زیان بە داواکارییەکان لەسەر نەوت دەگەیەنێت.