سامسۆنگ سەرباری ھەڵاوسانی بازاڕ داھاتەکەی بە ڕێژەی ٢.٥٪ زیادیکردووە

2022-07-07   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
لە کاتێکدا خواست لەسەر بەرھەمھێنەرانی مۆبایلە زیرەکەکان دابەزیوە و بەھۆی ھەڵاوسانەوە زیانیان بەرکەوتووە بەڵام داھاتی کۆمپانیای سامسۆنگ بەھۆی فرۆشتنی چیپی مۆبایل و سێرڤەرەکانەوە بە ڕێژەی ٢.٥٪ زیادیکردووە و گەیشتووەتە ٧٧ ترلیۆن وۆنی کۆری.

شرۆڤەکاران دەڵێن، بەرزبوونەوەی ھەڵاوسان و نیگەرانی لە خاوبوونەوەی بازاڕ و شەڕی ئۆکرانیا، ھۆکارن کە بازاڕی فرۆشی مۆبایلە زیرەکەکان خاو ببێتەوە، بەڵام سامسۆنگ پەرەی بە تەکنەلۆژیا تایبەتەکانی داوە و سەرنجی گەورە کۆمپانیاکانی تەکنەلۆژیای ئەمریکی (ئەمازۆن و مایکرۆسۆفت و گوگڵ و ئەلفابێت و مێتا)ی بەلای خۆیدا ڕاکێشاوە و فرۆشی زیاتر بووە.