کەشناسی ھەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی بۆ کەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی رایگەیاند و بەپێی پێشبینییەکان سبەی پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە.
بەشی پێشبینییەکانی بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان بڵاویکردووە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ پەیدابوونی ھەندێ پەڵە ھەور بەتایبەتی لە ناوچەکانی باکوری ھەرێم، لەگەل زیادبونی خێرایی با لە پارێزگای سلێمانی و لەگەڵ بوونی تۆزێکی سوک بەتایبەتی لە ناوچەکانی گەرمیان و پلەکانی گەرما نزیک دەبێنەوە لەگەڵ تۆمارەکانی دوێنێ.
راشیگەیاند، سبەی پێنج شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت و خێرای با ھەیە لە سەر بەشێک لە ناوچەکانی سلێمانی و کەرکووک و پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە بە یەک تا دوو پلە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ڕۆژی پێشوو .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەی پێنج شەممە
ھەولێر : ٤٢
سلێمانی : ٣٨
دھۆک : ٤١
کەرکوک : ٤٥
ھەڵەبجە : ٤١
سۆران : ٣٩
راپەرین : ٣٩
گەرمیان : ٤٦