بڕێکی تری پارەی گەنمی جوتیارانی ھەرێم دابەشدەکرێت

2022-07-06   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
بڕێکی تر پارەی گەنمی ئەمساڵی جوتیارانی ھەرێم خراوەتە سەر ئەژماری بانکی، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانیش دەڵێت، دوای پشوەکانی جەژن دابەشی دەکەن بەسەر جوتیاراندا.

"نەوزاد کامیل"بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی ھەرێم رایگەیاند، بڕێکی تری پارەی گەنمی ئەمساڵی جوتیارانی ھەرێم خراوەتەسەر ئەژماری بانکی وەزارەتی بازرگانی ھەرێم.

وتیشی، سلێمانی و ھەڵەبجە ٣٢ ملیار و ٦٠٠ ملیۆن دینار، ھەولێر ٢٢ ملیار دینار، دھۆکیش ١٤ ملیار دیناری بۆ دابینکراوە، لە دوای پشوەکانی جەژنی قوربان ڕێکارە کارگێڕی و داراییەکان تەواو دەکرێت و دەست بەدابەشکردنی دەکرێت بەسەرجوتیاران بە پێی ڕۆژی وەرگرتنی گەنم لە سایلۆکان.