زانیاری نوێ لەبارەی باڵەخانە رووخاوەکەی سنە

2022-07-03   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
ئەو شەش کەسەی لە ژێر باڵەخانە رووخاوەکەی شاری سنەی رۆژھەڵاتی کوردستان گریان خواردبوو رزگارکران و بەھۆی مەترسی رووخانی بەشێکیی تری باڵەخانەکەش ماڵەکانی دووروبەری چۆڵکراون.

سەرچاوەیەک لە شارەوانی سنە رایگەیاند، ئەو شەش کەسەی ببوونە ژێر باڵەخانە رووخاوەکەی شاری سنەوە رزگار کراون، بەڵام بەھۆی مەترسی رووخانی بەشیکی دیکە لە بیناکە ماڵەکانی دەوروبەری چوڵکراون. 

بە وتەی بەرپرسێکی مانگی سووری سنەش، بە ئامادەبوونی سێ گروپی تایبەت و سەگی زیندوو دۆزەرەوە توانیویانە ھەر شەش کەسەکە رزگار بکەن.

ئەمڕۆ باڵەخانەیەک لە شاری سنەی رۆژھەڵاتی کوردستان روخاو شەش کەس بوون بە ژێر داروپەردووی باڵەخانەکەوە.