پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بە تۆمەتی دزیکردن سێ تۆمەتباریان دەستگیرکرد.
بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی دەستیگرکردنی سێ تۆمەتباری راگەیاند، کە بڕی پێنج سەد ھەزار دینار، لەگەڵ ٢٨ مۆبایلی گرانبەھا لە جۆرەکانی ، ئایفۆن و سامسۆنگ و ھواوی) یان دزیبو.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاندووە، دوای ئەوەی لەلایەن دوو خاوەن دوکانەوە سکاڵا تۆمارکرا، کە دزیان لێکراوە دەست بەجێ ھێزەکانی پۆلیس گەڕان و لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکرد، دوای کۆکردنەوەی زانیاری پێویست لەسەر تۆمەتباران توانرا لەماوەی کەمتر لە ٢٤ کاتژمێر لە لایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی تاسڵوجەوە دەستگیر بکرێن .
ئاماژەیان بەوەشکرد ، لەکاتی دەستگیرکردنیشیاندا ، توانرا دەستبگیرێت بەسەر بەشێک لەو کەلو پەلانەی کە پێشتر دزی بویان، ھەروەھا لێکۆڵینەوەکان لەگەڵیاندا بەردەوامە.