لە قەزای سۆران ھێزە ئەمنییەکان دووکان و بازاڕی چەک فرۆشتنیان داخست

2022-07-01   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
ھێزە ئەمنییەکان لە قەزای سۆران، سەرجەم دووکان و بازاڕی چەک فرۆشتنیان داخست، چەکفرۆشەکانیش پێیان وایە بەو ڕێگەیە ناتوانرێت چەک بنبڕ بکرێت.

ئەو چەک فرۆشانەش کە پێشتر مۆڵەتی ھێزە ئەمنییەکانیان ھەبووە، باس لەوە دەکەن، پێویستە حکومەت خۆی چەکەکان بکڕێتەوە، بەو پێیەی زۆرترین چەک لای ھاوڵاتیانە نەک چەک فرۆشەکان.