لە چەمی تانجەرۆی سلێمانی گەنجێکی تەمەن ١٧ ساڵ خنکا، دەوترێت ئەو گەنجە بە مەبەستی مەلەکردن لەگەڵ چەند ھاوڕێیەکی چووەتە چەمی تانجەڕۆ.
تەرمی ئەو گەنجە لەلایەن تیمەکانی مەلەوانی تەق تەق دۆزرایەوە و رەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کرا، لەسەر روداوەکەش لایەنە ئەمنییەکان چەند کەسێکیان لە ھاوڕێکانی دەستگیرکردوە و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکەن تا راستی روداوەکە و خنکانی گەنجەکە ئاشکرا بکرێت.