سێ مانگە پڕۆژەی بە دووسایدکردنی ڕێگەی کەلار- دەربەندیخان ڕاگیراوە

2022-06-29   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
ھەرچەندە حکومەتی ھەرێم لە ماوەی ڕابردوودا بڕیاریدا ٦٠ ملیار دینار بۆ خستنەوەگەڕی پڕۆژەی دوو سایدکردنی ڕێگەی کەلار- دەربەندیخان تەرخان بکات، بەڵام بە وتەی بەڕێوەبەری ڕێگەوبانی گەرمیان تا ئێستا ھیچ بڕە پارەیەک بۆ پرۆژەکە خەرج نەکراوە، کە ماوەی سێ مانگە بەھۆی نەبوونی بودجەوە ڕاگیراوە.