کۆمپانیای فایزەر دەرمان دژی کۆرۆنا بەرھەمدەھێنێت

2021-04-28   |  
کۆمپانیای فایزەر
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
کۆمپانیای فایزەر دەرمان دژی کۆرۆنا بەرھەم دەھێنێت و ساڵی داھاتوو بەردەست دەبێت.

"ئەلبرت بۆورلا" سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیای فایزەر رایگەیاند، لە ھەوڵدان بۆ بەرھەمھێنانی دوو جۆر دەرمان لە دژی کۆرۆنا کە یەکێکیان لەڕێی دەمەوە و ئەوەی تر لەڕێی دەرزییەوە وەردەگیرێت و ئەگەر کارەکان بە باشی بەڕێوەبچن، رەنگە لە ساڵی داھاتوو بەردەست بن، وتیشی زیاتر گرنگی بە بەرھەمھێنانی حەب یاخود ئەو دەرمانانە دەدەن کە لە دەمەوە وەردەگیرێن چونکە ئاسانترە و پێویستیان بە چوونە نەخۆشخانە نییە. 
تا ئێستا تەنھا حەب "ریمیدیسڤییر"ە کە دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا پەسەند کراوە و لەلایەن کۆمپانیای "گلەید ساینس"وە دروست دەکرێت و ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکیش رەزامەندی لەسەر داوە.