سکرتێری گشتیی ئۆپێک ڕایگەیاند، توانای بەرھەمھێنان سنووردارە و ناتوانرێت پێشبینی نرخەکان بکرێت.
(محمد بارکیندۆ) بە بۆنەی کۆتاییھاتنی ئەرکەکەی لە سەرۆکایەتی ڕێکخراوی ئۆپیک ڕایگەیاند، ھێشتا زووە بزانن لە مانگی ئەیلولدا چی دەبێت، چونکە توانای بەرھەمھێنان سنووردارە و تەنھا سعودیە و ئیماڕات توانای زیادەیان ھەیە.
وتیشی، بەدڵنیاییەوە تا کۆتایی ئەمساڵ جیھان بە تینووی نەوت دەمێنێتەوە، بەو پێیەی خواست بەردەوام لە گەشەکردنێکی بەرچاودایە.
ڕاشیگەیاند، پشتبەستن بە وزەی نوێبووەوە و خەڵوزی بەردین بۆ چارەسەری قەیرانی وزە شێواندنی ڕاستییەکانە.