ڕوسیا کۆنتڕۆڵکردنی شاری سیڤیرۆدۆنیتسک-ی ستراتیژی لە خۆرھەڵاتی ئۆکراین راگەیاند

2022-06-25   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
ڕوسیا کۆنترۆڵکردنی شارێکی تری ستراتیژی لە ئۆکراین ڕاگەیاند کە زیاتر لە ٩٠٪ی بەھۆی ھێرش و بۆردوومانەوە وێران بووە.

دوای ئەوەی ھێزەکانی ئۆکراین بە فەرمانێکی ڕەسمی کشانەوە، ھێزەکانی ڕوسیا کۆنترۆڵکردنی تەواوی شاری سیڤیرۆدۆنیتسک-ی ستراتیژی لە خۆرھەڵاتی ئۆکراین ڕاگەیاند، حاکمی ھەرێمی لۆھانسکیش ڕایگەیاند، ڕوسیا بە شەڕ نەیتوانیووە شارەکە کۆنترۆڵ بکات، بەڵکو دوای ئەوە بووە کە بە فەرمانی ڕەسمی ھێزەکانی ئۆکراین کشاونەتەوە و سوپای ڕوسیاش چووەتە ناو شارەکەوە.

وتیشی، چوار مانگە ھێزەکانی روسیا بە ھەموو جۆرە چەکێک شارەکە بۆردوومان دەکەن و بەھیچ شێوەیەک شوێنی نیشتەجێبوون و سەربازگە و خوێندنگە و نەخۆشخانەکانیان لە یەکتر جیا نەکردوەتەوە و بەو ھۆیەشەوە زیاتر لە ٩٠٪ی شارەکە وێران بووە.