مەزڵم کۆبانێ: بەرپەرچی ھەر ھێرشێکی تورکیا بۆسەر رۆژئاڤا دەدەینەوە

2022-06-24   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
فەرماندەی گشتیی ھێزەکانی سوریای دیموکرات دەڵێت، بەرپەرچی ھەرھێرشێکی تورکیا بۆسەر رۆژئاڤا دەدەنەوە.

مەزڵوم کۆبانێ فەرماندەی گشتیی ھێزەکانی سوریای دیموکرات "ھەسەدە" لە چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ھێزەکانیان بەرپەرچی ھەر ھێرش و پەلامارێکی تورکیا بۆسەر رۆژئاڤای کوردستان دەدەنەوە.

سەبارەت بە پشتیوانییەکانی حکومەتی سویدیش بۆ رۆژئاڤا، ئاماژەی بۆ ئەوەکردوە، سوید بەردەوام پشتیوانی کردون بۆ رووبەڕووبونەوەی تیرۆر، ئەوەش پشتیوانییەکی سیاسیی و ئەخلاقییە.

ئەوەش لە کاتێکدایە سوپای تورکیا بۆردومانەکانی بۆ ناوچەکانی رۆژئاڤای کوردستان چڕ کردۆتەوە و رۆژانە گوندەکانی دەوروبەری عەفرین و شەھبا و ناوچەی شێراوا تۆپباران دەکات.