پلەکانی گەرما لە گەرمیان نزیکبووەتەوە لە ٥٠ پلەی سەدی

2022-06-23   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
لەگەڵ دەستپێکردنی وەرزی ھاوین، پلەکانی گەرما لە گەرمیان دەستیان بە بەرزبونەوە کردوە و لە ٥٠ پلەی سەدی نزیکبۆتەوە، ئەوەش کاریگەری لەسەر ژینگە و مرۆڤ و زیندەوەران دروستکردووە، پزیشکێکیش دەڵێت، تینی خۆری ھاوین مەترسی گەورەی لەسەر تەندروستی ھەیە.