نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیھاندا نزیکەی پێنج دۆلار دابەزی

2022-06-22   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
نرخی نەوت لە بازارەکانی جیھاندا نزیکەی ٥ دۆلار دابەزی و ھەر بەرمیلێک نەوتی برێنت بە ١١٠ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت .

لە دوای ئەو دابەزینەی ھەفتەی رابردوو بەخۆوە بینی ، رۆژی سێشەممە نرخی نەوت بەرز بۆوە و بەھای ھەر بەرمیلێک نەوتی برێنت گەیشتە ١١٥ دۆلار ، بەڵام ئەمرۆ جارێکی تر نرخی نەوت دابەزی و ھەر بەرمیلێک نەوتی برێنت بە ١١٠ دۆلار و ٦٧ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت کە بەراورد بە سێشەممە نزیکەی ٥ دۆلار دابەزیوە. 

ھەروەھا بەرمیلێک نەوتی تەکساسیش بەراورد بە رۆژی سێشەمە نزیکەی ٥ دۆلار دابەزیوە و ھەر بەرمیلێک بە ١٠٥ دۆلار و ٢٧ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت. 

ئەوە لەکاتێکدایە بریارە ئەمرۆ جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا پلانی خۆی بۆ کەمکردنەوەی نرخی بەنزین رابگەیەنێت.