"ڤۆلۆدمیر زیلینسکی" سەرۆکی ئۆکراین رایدەگەیەنێت، ئەم ھەفتەیە روسیا ھێرشەکانی چڕتر دەکاتەوە و ئامادەن بۆ روبەڕوبوونەوەیان.
"زیلینسکی" رایگەیاند، کۆتایی ئەم ھەفتەیە سەرکردەکانی ٢٧ وڵاتەکەی ئەوروپا لە لوتکەیەکدا بڕیار دەدەن سەبارەت بە پشتیوانی کردنی ئۆکراین بۆ بوون بە ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا، بەوھۆیەشەوە روسیا ھێرشەکانی چڕتر دەکاتەوە و ھێزی زیاتری بە ئاڕاستەی "خارکیێڤ" کۆکردۆتەوە، بەڵام ھێزەکانی ئۆکراین ئامادەن بۆ روبەڕوبوونەوە.