٧٣ کەسی تر لە بەریتانیا تووشی نەخۆشی ئاوڵەی مەیمون بوون

2022-06-07   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
لە بەریتانیا ٧٣ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ئاوڵەی مەیمون تۆمارکرا و کۆی گشتی تووشبووان لەو وڵاتە ٣٠٠ کەسی تێپەڕاند.

بەریتانیا بووەتە گەورەترین ناوەندی بڵاوبوونەوەی ئاوڵەی مەیمون لە دەرەوەی کیشوەری ئەفریقا و زۆرینەی ئەو تووشبووانیش لە نێو پیاوانی ھاوڕەگەزخوازان و دوو ڕەگەزیدایە.

بەرپرسانی تەندروستی بەریتانیا داوایان لە ھاووڵاتیانی وڵاتەکەیان کردووە و خۆیان بە دوور بگرن لە ھەر مامەڵەیەک لەگەڵ ئەو کەسانەی تووشی نەخۆشییەکە بوون.

ڕێکخراوی تەندروستی جیھانیش ئاماژەی بەوەکردووە، لە ٢٠ وڵاتی جیھان کە پێشتر ھیچ حاڵەتێکی نەخۆشی ئاوڵەی مەیمونیان تێدا نەبووە، ٧٨٠ حاڵەتیان تێدا تۆمارکراوە، بەڵام تا ئێستا لە دەرەوەی کیشوەری ئەفریقا ھیچ حاڵەتێکی مردن تۆمارنەکراوە.