وەزارەتی تەندروستیی عێراق: ١٣٨ کەس تووشی تای خوێنبەربوون بوون

2022-06-05   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
د.سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق، بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ١٣٨ حاڵەتی تووشبوون بە تای خوێنبەربوونیان تۆمارکردووە، کە لەو ژمارەیە ٢٣ کەسیان گیانیان لە دەستداوە و نیوەی تووشبووەکانیش چاکبوونەتەوە.

د.سەیف بەدر راشیگەیاند، ئەگەر نەخۆشییەکە لەسەرەتای دەرکەوتنی نیشانەکان دەستنیشان بکرێت، ئەگەری چاکبوونەوەی ھەیە، بەڵام ئەگەر دوابکەویت ئەوا رێژەی مردن بۆ نزیکەی ١٠٠% بەرز دەبێت، وتیشی ئێستا لە پارێزگای زیقار زۆرترین حاڵەتی گیان لە دەستدان بە تای خوێنبەربوون تۆمارکراوە.