ڤۆلۆدمیر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکراین ڕایگەیاند، ڕووسیا ڕێگەی چوونە ناو بەندەرەکانی وڵاتەکەی لە دەریای ڕەش داخستووە و بەو شێوەیە دەیەوێت قەیرانێکی جیھانیی خۆراک دروست بکات.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا ٢٢ ملیۆن تۆن دانەوێڵە لە عەمبارەکانی ئۆکراین ماوەتەوە و ڕووسیا ڕێگە نادات ڕەوانەی بازاڕەکانی جیھان بکرێت.