پێشبینی دەکرێت لە چەند ڕۆژی داھاتوودا ھاوردەی نەوتی ڕووسیا قەدەغە بکرێت

2022-05-24   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
وەزیری ئابوری ئەڵمانیا پێشبینی دەکات لە چەند ڕۆژی داھاتوودا ھاوردەی نەوتی ڕووسیا قەدەغە بکرێت.

"رۆبەرت ھابیک" وەزیری ئابوری ئەڵمانیا ڕایگەیاند، یەکێتی ئەوروپا لە چەند ڕۆژی داھاتوودا ڕەزامەندی دەدات لەسەر قەدەغەکردنی ھاوردەی نەوتی ڕووسیا،  بەڵام ئەو قەدەغەیە کاریگەری ئەوتۆی بۆ سەر ڕووسیا نابێت، چونکە بەھۆی بەرزی نرخی نەوتەوە دەتوانێت داھاتێکی زۆری دەستبکەوێت، ئەگەر بڕێکی کەمتریش بفرۆشێت.

لە بەرامبەردا، "سێرگی لاڤرۆڤ" وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند، کار دەکەن بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ چین، ئەگەر پەیوەندییە ئابورییەکاینان لەگەڵ ئەمریکا و ئەوروپا بپچڕێت.