بەھای دیناری عێراقی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی بەردەوامە لە دابەزین

2021-06-06   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
بەھای دیناری عێراقی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی دابەزینی نوێی تۆمارکرد.

لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکانی ئاڵوگۆڕی دراو، بەھای دیناری عێراقی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی دابەزینی نوێی تۆمار کرد، بەھای یەک دۆلاری ئەمریکی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە بەرامبەر بە ١٥١٠ دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەکرا و سەد دۆلاری ئەمریکیش گەیشتە ١٥١ ھەزار دیناری عێراقی.


بەرزبوونەوەی بەھای دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر دیناری عێراقی دوای ئەوە دێت کە بانکی ناوەندی عێراق لە سەرەتای ئەمساڵ بە مەبەستی خۆ دەربازکردن لە کورتھێنانی بودجەی گشتی عێراق بڕیاریدا بە دابەزینی بەھای دراوەکەی و لە بودجەی گشتی ٢٠٢١یشدا بە بەھای ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بە ١٤٥ ھەزار دینار جێگیر کرد.