بەرزبوونەوەی خێرای نرخی خۆراک لە جیھاندا ڕێکخراوی فاوی نیگەران کردووە

2021-06-06   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
ووشکەساڵی و ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیھاندا نرخی خۆراکیان بەرزکردووەتەوە.

ڕێکخراوی فاوی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان ھۆشداریدا لە بەرزبوونەوەی نرخی خۆراک لە سەرتاسەری جیھان بە جۆرێک کە لە ١٠ ساڵی ڕابردوودا نرخەکان بەو جۆرە خێراییە بەرز نەبوونەتەوە. 


ھاوکات ڕێکخراوی فاوی ئاماژەی بەوەکردووە، دانەوێڵە و زەیت و بەرھەمەکانی شیر و گۆشت و شەکر لەو خواردن و خواردنەوانەن کە نرخەکانیان بەرەو بەرزبوونەوە دەچن و ھۆکارەکانیش پەیوەندیان بە بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا و لێکەوتەکانیەوە ھەیە.


ھەروەھا ئاماژە بەوەشکراوە، ھەندێک ناوچەی جیھان دووچاری وشکە ساڵی بوونەتەوە لەوانە بەڕازیل کە کاریگەری لەسەر بەرھەمی گەنمە شامی و قاوە و لە باشووری خۆرھەڵاتی ئاسیاش کاریگەری لەسەر بەرھەمھێنانی زەیت کردووە.