نرخی یەک کیلۆ مریشک لە ھەندێک ناوچەی گەرمیان گەیشتوەتە ٤٥٠٠ دینار

2022-05-18   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
نرخی مریشک چەند ڕۆژێکە لە ھەرێمی کوردستان بەرز بوەتەوە و لە ھەندێک ناوچە یەک کیلۆ مریشکی زیندوو بە ٤٥٠٠ دینار دەفرۆشرێت. ئەو کەسانەی لەو بوارەدە کار دەکەن دەڵێن گرانبوونی نرخی پێداویستییەکانی بەخێوکردنی جوجک و مریشک زۆر بەرزبوەتەوە و ھەناردەکردنیشی ھاندەرە بۆ ئەوەی بەگران بفرۆشرێت,.