سوید و فینلەندا بە رەسمی داواکارییان بۆ بە ئەندامبون لە ھاوپەیمانی باکوری ئەتڵەسی "ناتۆ" پێشکەش کرد و سکرتێری گشتی ھاوپەیمانیەکەش پێشوازی لەو ھەنگاوە کرد.
ئەگەرچی پێشتر بەھۆکاری خواست و ھەنگاوەکانی ئۆکراین بۆ بە ئەندام بون لە ناتۆ ، روسیا جەنگی بۆ سەر ئەو وڵاتە ھەڵگیرساند ، بەڵام ئێستا سوید و فینلەندا بێ گوێدانە ھەڕەشەکانی ئەو وڵاتە داوا دەکەن ببنە ئەندامی ناتۆ و دەیانەوێت لە ھەر پەلامارێکی روسیا بۆ سەر وڵاتەکانیان ناتۆ لەسەریان بێتە دەنگ .